shadow

ئەو لیژنەی راسپێردراوە بۆ دارشتنەوەی سیستمی نوێی موچە چەند پرۆژەیەكیان گەڵاڵەكردووە بۆ ئەوەی حكومەت پەیڕەوی بكات, پێدەچێت مانگی داهاتوو بڕیار لە سەر كاركردن بە سیستمی نوێی مووچە بدرێت.

لەوبارەوە سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند ئەو لیژنەی راسپێردراوە بۆ دارشتنی سیستمی نوێی مووچە چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە و هەروەها چەند پرۆژەیەكیان گەڵاڵەكردووە بۆ ئەوەی حكومەت پەیڕەوی بكات.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیەش پێدەچێت مانگی داهاتوو بڕیار لە سەر كاركردن بە سیستمی نوێی مووچە بدرێت، وتیشی: ئەو سیستمە نوێیە دادپەروەری زیاتر تێدا لەبەرچاوگیراوە و لەبەرژەوەندی مووچە خۆرانە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *