shadow

لە کاتژمێر ٦ى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە هۆتێل دیڤان لە شارى هەولێر و بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە و بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و خوێندکارە یەکەمەکان و کەسوکارەکانیان، مەراسیمى بڵاوکردنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵی خوێندن بەڕێوە دەچێت.

پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى و ناوى خوێندکارە یەکەمەکانى لەسەر ئاستى هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خوێندکار محەمەد زانا محەمەد لە سلێمانى یەکەمى بەشى زانستى بووە لەسەر ئاستى هەرێم و خوێندکار بێخاڵ نعمان لە دهۆک یەکەمى بەشى وێژەیی بووە لەسەر ئاستى هەرێم.

وەزیرى پەروەردە ڕاشیگەیاند، یەکەمى پۆلى نۆی بنەڕەتی خوێندکار سەدا جەعفەرە لە هەولێر.

وەزیرى پەروەردە ئەوەشى خستەڕوو، ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى ٣٦% بووە و لە وێژەیش لە ٣٤% بووە. وتیشى،  بایکۆت کاریگەرى لەسەر ئاستى خوێندکارانی سلێمانى هەبوو.

بۆ وەرگرتنەوەی نمرەکانتان کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە
http://www.azmoonakan.org/

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *