shadow

لەیاریی لوتکەی هەفتەی ٣١ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی سیڤییا لەنێو یاریگای ڕامۆس سانچێز میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد.

لەسەرەتایی یارییەکەوە کوڕانی لویس ئێنریکی بەشێوەیەکی باشتر یارییان دەکرد و توانیان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەک لە خولەکی ١٤ و ٣١ لە ڕێگەی میسی و نێیمارەوە تۆماربکەن، بەڵام نەیان توانی سود لەو پێشەنگییە وەربگرن و هەر لە تایمی یەکەمدا تیپی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی بانێگای ئەرجەنتینی جیاوازییەکەیان کەم کردەوە بۆ تەنها گۆڵێک.

لەتایمی دووەمدا ئەندەلوسییەکان بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان تا ئەو کاتەی توانیان بە سود وەرگرتن لە هەڵەیەکی جێرارد پیکێ لە خولەکی ٨٤ لە ڕێگەی گامیێرۆوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوەو یارییەکەش ٢-٢ بە کۆتا هات.

بەم ئەنجامەش جیاوازی خاڵەکانی نێوان بەرشلۆنەی یەکەمی ڕیزبەندی و ڕیال مەدریدی دووەم بۆ تەنها دوو خاڵ کەم بوویەوەو سیڤییاش بە کۆکردنەوەی ٦٢ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *