shadow

ئیدارەی گەرمیان لەڕونکردنەوەیەکی بەپەلەدا کە ئاراستەی دانیشتوانی کەلارو گەرمیان و ڕای گشتی کردوە ڕایدەگەیەنێت، “ھیچ مەترسیەک لەسەر ژیانیان نییەو فەرماندەکانی پێشمەرگەو بەرپرسانی ئیداریی لەکۆبونەوەدان لەگەڵ ھێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی بگەڕێنە دواوە”.

بەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەسنوری خانەقینەوە پێشڕەویان کردوەو لەئێستادا گەیشتونەتە سەر پردی گردەگۆزینە کە نزیک سەنتەری شاری کەلارە، بەو ھۆیەشەوە پشێوی لەناو ھاوڵاتیاندا دروستبوەو ھێزەکانی پێشمەرگەش ھۆشداریدەدەن.

لەو ڕونکردنەوەیەدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی ڕەوانەکراوە، ئیدارەی گەرمیان دانیشتوانی کەلارو گەرمیانی ئاگادارکردۆتەوە ھیچ مەترسیەک لەسەر ژیانیان نییەو فەرماندەکانی پێشمەرگەو بەرپرسانی ئیداریی لەکۆبونەوەدان لەگەڵ ھێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە دواوە.

ئەوەش ڕونکراوەتەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپەیوەندی بەردەوامدایە، لەناوشاری کەلارو ناوەندی ئیدارەی گەرمیانیش دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی دەوامی ئاسایی خۆیان و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیانن، فەرمانگەکانیش دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *