shadow

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌و نه‌ریتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زیان به‌ مێشك ده‌گه‌ینن:

1ـ نه‌خواردنی نانی به‌یانی: ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن ئاستی شه‌كریان به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت و خۆراكی پێویست به‌ مێشك نه‌گات و خانه‌كانی له‌ناو بچێت.

 2ـ زۆر خواردن: ده‌بێته‌ هۆی ره‌ق بوونی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك و كه‌می بیره‌وه‌ری.

 3ـ جگه‌ره‌كێشان: له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ زیان به‌ خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی زه‌هایمه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

 4ـ زۆر خواردنی شیرینی: هه‌ڵمژینی شیرینی زۆر كێشه‌ بۆ مێشك دروست ده‌كات .

5ـ پێس بوونی ژینگه‌: مێشك گرنگترین به‌كارهێنه‌ری ئۆكسجینه‌ و پیس بوونی ژینگه‌ ئۆكسجینی مێشك داده‌به‌زێنێت و له‌ چالاكی ده‌خات.

 6ـ كه‌م خه‌وی: مێشك پێویستی به‌ پشوودانه‌ و كه‌م خه‌وی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بنه‌ هۆی مردنی خانه‌كانی مێشك.

7ـ داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی نووستن ده‌بێته‌ هۆی كه‌می ئۆكسجین و زۆر بوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.

 8ـ كه‌می قسه‌ كردن به‌رده‌وام:  گفتوگۆ و به‌شداری كردن له‌ راو و را گۆڕینه‌وه‌ مێشك چالاك ده‌كات.

 9ـ به‌كارهێنانی مێشك له‌كاتی نه‌خۆشیدا زیان به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *