shadow

 

لەسێ پارێزگای عيراق ئامێرە پێشکەوتووەکانی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران و ئاشکراکردنی ناوی ساختە دیار نامێنن و داواش لەحکومەت دەکرێت بیاندۆزێتەوە.

معەن ھیتاوی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن لەعيراق ئاشکرایکرد، لەھەرسێ پارێزگای ئەنبارو سەڵاحەدین و نەینەوا، سێ ئامێری گرانبەھاو پێشکەوتوویان براوە کەتایبەتن بەتۆمارکردنی ناوی دەنگدەران و ئاشکراکردنی ناوی ساختە لەلیستی تۆماری دەنگدەراندا.

وتیشی، ھەرچەندە ھێزە ئەمنییەکانی ئەو سێ پارێزگایە شانە نووستووەکانی داعش بەبردنی ئەو ئامێرانە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام وەک کۆمسیۆن ھیچ زانیارییەکیان لەبەردەست نییە ئەو لایەنە ئاشکرا بکات کەئەو سێ ئامێرەی کۆمسیۆنی بردووە، بۆیە داوا لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن ھاوکارییان بکات لەدۆزینەوەی ئامێرەکان.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *