shadow

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئاسۆ مامه‌ند له‌باره‌ی که‌رکوکه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌و ته‌ئکیده‌کاته‌وه‌ ده‌ست به‌رداربوون له‌ کوردستانی بوونی شاری که‌رکوک هێڵی سوره‌و قابیلی جه‌ده‌ل و موساوه‌مه‌ نیه‌.

ده‌شڵێت: ئێمه‌ له‌جیاتی موهاته‌رات و قسه‌ی بێبنه‌ما له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی خۆماندا به‌گژ هه‌موو مه‌ترسێکاندا ده‌چینه‌وه‌و که‌رکوکیش پارویه‌کی چه‌ور نیه‌ به‌ ئاسانی قوت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوکیش لێدوان و قسه‌ی بێبنه‌ما ریز ئه‌که‌ن ناتوانن یه‌ک سانتی مه‌تر له‌ ئامانجه‌ باڵاکانمان دوورمان بخه‌نه‌وه‌.

ئاشکراشیده‌کات: هه‌وڵ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک ده‌زگاوه‌ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای که‌رکوک، نایشارینه‌وه‌و به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش به‌گژیدا ده‌چینه‌وه‌، هه‌وڵ هه‌یه‌ که‌رکوک جارێکی تر دیموگرافیاکه‌ی بشێوێنرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که‌:

قسه‌یه‌ک بۆ چه‌واشه‌کاره‌کان
ماوه‌یه‌که‌ هه‌ندێک که‌ناڵی سێبه‌رو که‌سانی مه‌به‌ستدار، له‌باره‌ی چه‌ند بۆچونێکی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ قسه‌و لێدوان و خوێندنه‌وه‌ی ناڕاست بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، که‌ بێگومان له‌ باری لۆژیکه‌وه‌ هیچ بایه‌خێکیان نیه‌، به‌ڵام ناشکرێت بۆچون و دیدی مه‌به‌ستدارو ژه‌هراوی لێبگه‌ڕێن وه‌ک به‌رزه‌کی بانان و بێ وه‌ڵام گوزه‌ربکات، هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند هه‌ر له‌ئان و ساتی ریفراندۆمه‌وه‌ خوێندنه‌ویه‌کی جیاوازیان بۆ پرسی که‌رکوک هه‌بوو، پێیان وابوو ئه‌م پرسه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌کی عه‌قلانی دوور له‌ موهاته‌رات و خیتابی سه‌رشاشه‌کان چاره‌سه‌ربکرێت، کاتێک رووداوه‌کانی ١٦ ئۆکتۆبه‌ریش ڕوویدا، ئێمه‌ ماینه‌وه‌ تا وه‌ک هیچ نه‌خشه‌یه‌ک نه‌بێته‌ به‌دیلی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستور، دۆست و نه‌یار شاهیدن مانه‌وه‌ی ئێمه‌ بووه‌ فاکته‌رێکی بنچینه‌ی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌عریبێکی تر، ئێستاش که‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک ده‌زگا وه‌ بۆگۆڕینی دیمۆگرافیای که‌رکوک، نایشارینه‌وه‌و به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش به‌گژیدا ئه‌چینه‌وه‌، هه‌وڵ هه‌یه‌ که‌رکوک جارێکی تر دیموگرافیاکه‌ی بشێوێنرێت، خه‌ڵکی شۆڤێنی زۆرن مه‌رامیان ته‌عریب کردنی که‌رکوکه‌، هه‌وڵیشیان له‌م باره‌وه‌ زۆر ئاشکرایه‌، ئێمه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌و رێگرێکانی به‌رده‌م گه‌له‌که‌مان له‌ که‌رکوک ئاشکرا ده‌که‌ین و له‌ سه‌ریان ئه‌دوێن، له‌هه‌مان کاتیشدا به‌ هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین ده‌ست به‌رداربوون له‌ کوردستانی بوونی شاره‌که‌ هێڵی سوره‌و قابیلی جه‌ده‌ل و موساوه‌مه‌ نیه‌، ئێمه‌ له‌جیاتی موهاته‌رات و قسه‌ی بێبنه‌ما له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆماندا به‌گژ هه‌موو مه‌ترسێکاندا ده‌چینه‌وه‌و که‌رکوکیش پارویه‌کی چه‌ور نیه‌ به‌ ئاسانی قوت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوکیش لێدوان و قسه‌ی بێبنه‌ما ریز ده‌که‌ن ناتوانن یه‌ک سانتی مه‌تر له‌ ئامانجه‌ باڵاکانمان دوورمان بخه‌نه‌وه‌، ده‌ستور په‌یمانی نوسراوی نێوان ته‌واوی پێکهاته‌کانه‌و ئێمه‌ش وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی سه‌یری ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ین به‌بنه‌مای هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه‌ی که‌ شۆڤێنێکان له‌م شاره‌دا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *