shadow

کۆنگرە لە چاوەڕوانی کاک کۆسرەتدا

ئاسۆ شێخ نوری

ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە دوا کۆبەنەوەی ئاسای خۆیدا ، بە هۆی چەند گرفتێکی ناوخۆیەوە نەیتوانی هەموو ئەو بڕیار و پێشنیارانە پەسەند بکات کە خرابونە ئەجندای کۆبونەکەوە و ، کۆبونەوەکە بێ ئەنجام کۆتای پێ هێنرا بوو.

نەخۆش کەوتنی کاک کۆسرەتیش دەرفەتی کۆبونەوەیەکی تری سەرکردایەتی نەدا.

لە ئێستا دا کە کاک کۆسرەت بە سەلامەتی و تەندروستی باشەوە گەڕاوەتەوە ناومان ، هەموو لە چاوەڕوانی هیمەت و دەست پێشخەریەکی کاک کۆسرەت داین کە پاش حەسانەوەو پشوودانی لە نزیک ترین دەرفەتدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سازبدات و هەموو ئەو بڕیارو ڕاسپاردانەی کە لە دواین کۆبونەوەی سەرکردایەتی دا بە هەڵپەسراوی ماونەتەوە پەسەند بکرێت، لە هەمووشیان گرنگتر دیاری کردنی کاتی بەستنی کۆنگرەو پێکهێنانی کۆمیسێۆنی ئامادەکاری کۆنگرەیە کە بە پێی مادەی (١٧) ی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی سێیەم لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دایە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *