shadow

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەکانی ئەم دوایەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و لە ئێستادا تەنها ٢٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێمەوە هەناردە دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگای بۆرییەوە بۆ تورکیا لەهەر کاتژمێرێکدا ١٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

هاوکات چەند بەرپرسێکی عێراقی لە کەرتی نەوت بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە ” بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و ئاڤانا وەستاوە کە رۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردە دەکرا”.

لەم چەند رۆژەی رابردوودا سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر ئەو دوو کێڵگە نەوتییە و هێزەکانی پارتیش بەبێ هیچ بەرگرییەک کێلگەکانیان بەدەستەوە دا کە مانگانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشتی بەو دوو کێڵگە نەوتییە بەستبوو.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *